Oğuzhan Sarı
09 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2025
پەرلەمانی تورکیا - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکەی، نوعمان کورتوڵمووش'ی کرد.
کوتوڵمووش لەبارەی پێشوازییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند:
"خۆشحاڵ بووم بە پێشوازی لە سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان. پشتیوانی سەرکۆمارمان لە ئەرکەکانی پەرلەمان کە سەرچاوەی ئیرادەی نیشتمانییە، بۆمان وزە بەخشە. سوپاسی گەورەییتان دەکەم بۆ ئەو هیوایەی بۆ منتان خواستووە لە ئەرکەکانم بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەم وەک سەرۆکی پەرلەمان لە وەرزی نوێدا".