Selma Kasap
29 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، "لەو مێژووە ڕیشەدارە و بەها کۆنەکانمان کە بۆمان ماوەتەوە، کۆمارەکەمان ئەوەندەی دیکە بەهێز دەکەین بۆ چوونە ناو سەدەیەکی نوێ".
ئەردۆغان بە بۆنەی ٢٩ی تشرینی یەکەم، یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا، لە بەیاننامەیەکدا کە بڵاوی کردووەتەوە، پیرۆزبایی ئەو جەژنەی لە هاووڵاتیانی دەرەوە و ناوەوەی تورکیا کردووە.
سەرکۆماری تورکیا وەڕای دەربڕینی خۆشەویستی و پێزانینی خۆی بۆ هەموو دۆستان، میوانان، گەلی تورکیا کە ئەم جەژنە بەرز رادەگرن، نووسیوێتی، "ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆمارەکەمان دەکەینەوە. لەم قۆناغەی مێژووە شکۆدارەکەماندا، بە ڕەحمەتەوە یادی هەموو ئەو قارەمانانە دەکەینەوە کە پێشرەوی دامەزراندنی کۆمارمان بوون، لەسەرووی هەموویانەوە دامەزرێنەری کۆمارەکەمان غازی مستەفا کەمال ئاتاتورک".
ئەردۆغان بە یادکردنەوەی ئەو شەهید و کەمئەندامانەی کە بە درێژایی هەزار ساڵ لە خزمەت پاراستنی خاکی نیشتماندا بوون، سوپاسی ئەوانە کرد کە خزمەت بە گەل و دەوڵەت دەکەن و باوەڕیان بە "دەوڵەتێک تا هەتایە" هەیە.
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ بە جۆش و خرۆشەوە یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمارمان دەکەینەوە. ئەوە دوا دەوڵەتمانە کە لەم خاکەدا بونیادی دەنێین. گەلەکەمان لە ڕابردوودا هەر لە دامەزراندنی حکوومەتی سەڵچوقییەکانەوە تا عوسمانی و لەوێشەوە گەیشتووەتە کۆماری تورکیا".