Mümin Altaş
29 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی ٢٩ی تشرینی یەکەم جەژنی کۆماریی تورکیا، پێشوازی لەو میوانانە کرد کە بۆ جەژنە پیرۆزە سەردانیان کردبوو.
ئەردۆغان دوای بەشداریکردنی لە بۆنەی ٢٩ی تشرینی یەکەم، جەژنی کۆماریی و یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی تورکیا لەسەر مەزاری ئاتاتورک، گەڕایەوە کۆشکی کۆماریی.

لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە هەمان بۆنە لە کۆشکی سەرکۆماری ڕێکخرابوو، هەریەکە لە سەرۆکی و ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا، باڵیۆزەکان، نوێنەرانی دیپلۆماسی بیانی، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کەسوکاری غازی مستەفا کەمال ئاتاتورک، کەسوکاری شەهیدانی جەنگی سەربەخۆیی، خاوەنکار، لاوان، کەمئەندامان و وەرزشوانان، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرکۆمار کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا هەروەها فەرماندە باڵاکانی سەربازیش بەشدار بوون و پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا کرد.

سەرکۆمار دوای رێوڕەسمی پیرۆزباییەکە، خوانێکی پێشکەش بە میوانان کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا بە بۆنەی یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمار "٥ لیرەی تورک" و هەروەها پولێک کە بە بۆنەی یادەکە چاپ کرابوو، پێشکەشی سەرکۆمار کرد.
بەشداربووان ڕێوڕەسمەکە دواتر تابلۆیەکیان واژوو کرد کە لۆگۆی ١٠٠ ساڵەی و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیای لەسەر نەخشێندرابوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا هەروەها پێشانگایەکی تایبەت بە بەرهەمی هونەری کرایەوە کە تێدا ١٠٠ تابلۆ نمایش کرابوون و هاوکات وێنەی پۆرترێتی دامەزرێنەری کۆمار مستەفا کەمال ئاتاتورک هەتا سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش تێدا نەخشێندرابوو.