Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
23 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێورەسمی کردنەوەی بەکۆمەڵی ژمارەیەک پرۆژە لە لایەن شارەوانی قەزای ئارناڤوتکۆی لە سنووری پارێزگای ئیستانبوڵ، گوتارێکی پێشکەشکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو کە ئەوی کردبوویە ئامانج، رایگەیاند "ناتانیاهو تۆ لە دەرگایەکی هەڵەت دا. ئەردۆغان دەنگی ستەملێکراوانە، تۆ دەنگی ستەمکارانیت، تۆ تیرۆری دەوڵەت پیادە دەکەیت. ئیسرائیل بەرلەوەی سزای ئەو گوناهانە، تاوانانەی دژبە مرۆڤایەتیی و ئەو وێرانکارییانەی کە خۆی ئەنجامیداون، وەربگرێت مافی ئەوەی نییە هیچ کەسێک تۆمەتباربکات".
سەرکۆمار ئەردۆغان رەخنەی لە سیاسەتەکانی جەهەپە گرت و گوتی: "په‌كه‌كه ته‌ختی زه‌وی ده‌كه‌ین، جەهەپە دێتە وەڵام. جیهان له فه‌تۆ تەنگ دەکەینەوە، هه‌ر جه‌هه‌په به وه‌ڵام دێت".
لەبارەی تاوانی کوژرانی جەمال خاشقجی-شەوە سەرکۆمار ئەردۆغان رایگەیاند "ئه‌و هه‌ڵوێسته ئه‌خلاقیه‌ی له ئاشكراكردنی بابه‌تی خوالێخۆشبوو جه‌مال خاشقجی نیشانماندا له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه ده‌ستخۆشی لێكرا، ته‌نها جه‌هه‌په له‌و باره‌یه‌وه پرسیاری نامۆ دێت به مێشكی‌دا".