Mehmet Tosun
11 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٢٨مین ساڵیادی جینۆسایدی سرێبرێنیتسا، یادی قوربانییانی کردەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاندووە: ''لە ٢٨مین ساڵیادی جینۆسایدی سرێبرێنیتسادا کە وەک پەلەیەکی رەش چووەتە مێژووی مرۆڤایەتییەوە لە ناخی دڵەوە، سەرەخۆشی لە خێزانی قەدرگرانی شەهیدەکانمان و تەواوی خوشک و برایانی بۆسنیایی دەکەم. بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دڕەندەییەکی هاوشێوە روونەداتەوە، هەرگیزاو هەرگیز سرێبرێنیتسا لە بیرناکەین''.