Mehmet Tosun
30 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2022
ئەنقەرە – AA
شاندێکی گەورەی بەرپرسانی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی ٣٠ی ئاب رۆژی سەرکەوتن و رۆژی سوپای تورکیا، سەردانی گۆڕی مستەفا کەمال ئەتاتورک-ی کرد.
لە میانی ١٠٠ەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی مەزندا، یەکەمین رێوڕەسم لە گڵکۆی ئەتاتورک ئەنجام درا و بەرپرسانی باڵا دەستیان بە رۆیشتن کرد بە رێگای ئاسڵانڵی.
شاندەکە کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکرد، هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ؛ جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای؛ سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو؛ ئەندامانی کابینەی سەرکۆمار؛ سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی؛ سەرۆکی گشتیی ئییی پارتی، مەراڵ ئاکشەنەر؛ سەرۆکانی دامەزراوە باڵاکانی دادوەریی لەنێودا بوو.
ئەردۆغان تاجەگوڵینەی لەسەر گڵکۆی ئەتاتورک دانا و دوای وەستان بە پێوە وەک رێزگرتن، مارشی سەربەخۆیی لێ درا.
سەرکۆمار ئەردۆغان و شاندی یاوەری دواتر چوونە تاوەری میسقای میللی و ئەردۆغان لەوێ پەڕاوی تایبەتی واژوو کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەڕاوەکەدا نووسی: "ئەتاتورکی خۆشەویست لە ١٠٠ەمین ساڵەی سەرکەوتنی مەزنداین کە یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکانی وەرچەرخان لە مێژووە شکۆدارەکەماندا و بە رێزەوە یادی کەسایەتی مەزنی ئێوە، هاوسەنگەر و ئەندامە نموونەیییەکانی پەرلەمان و شەهیدە ئازیزەکانمان دەکەینەوە. بە ئیلهام وەرگرتن لە شەهیدە قارەمانەکانمان بەو ئامانجانەی بۆ ئێمەتان دیاری کردووە بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی کۆماری تورکیا لە تەواوی بوارەکان بە تایبەت لە رووی ئابووری، بەرگری و دیپلۆماتییەوە. وڵاتەکەمان کە توانی پەتای جیهانگیر سەرکەوتووانە تێبپەڕێنێت، سەرکەوتووانەیش سەر لەو پێکدادانانە دەردەکات کە لە ناوچەکە روو دەدەن، هەوڵە دیپلۆماتییەکانمان کە لە پێناو هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری ناومانن سوپاس و پێزانینی لەسەرتاسەری جیهانەوە بۆ هاتووە. سیناریۆ دەرەکییەکان و هێرشی رێکخراوە تیرۆریستییە خوێنڕێژەکان نابنە بەربەست لە بەردەم بونیادنانی تورکیایەک کە ببێتە هیوای ستەملێکراوان بە پاڵپشتی هاووڵاتییانمان کە متمانە بەخۆبوونیان بەرز و بەهێز و گەشەکردووە".
دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەکە، چوون بۆسەر گڵکۆی ئەتاتورک بە رووی هاووڵاتییاندا، کرایەوە.