21 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2020
ریاز - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز تاوتوێی هەماهەنگی هەوڵەکانیان لەبارەی لووتکەی G20 کرد کە بڕیارە سعوودیە میوانداریی بکات.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعوودیە، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەلمان بن عەبدولعەزیز، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و سەلمان بن عەبدولعەزیز باسیان لە هەماهەنگی هەوڵەکان لە چوارچێوەی کارەکانی لووتکەی G20 کردووە کە سعوودیە میوانداریی دەکات.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرکۆماری تورکیا و شای سعوودیە باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.
لووتکەی G20 کە ئەمساڵ سعوودیە میوانداری دەکات، رۆژانی شەممە و یەکشەممە ٢١ و ٢٢ـی تشرینی دووەم بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.
سعوودیە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا بۆ ماوەی ساڵێک سەرۆکایەتی لووتکەی G20 ی وەرگرت، دوای کۆتاییهاتنی ئەو لووتکەیەی کە لە ژاپۆن بەڕێوەچوو.
چاوەڕێ دەکرێت سەرکردەی وڵاتانی تورکیا، ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، کەنەدا، هیندستان و ژمارەیەک لە وڵاتانی دیکە وەک رووسیا و چین بەشداریی لووتکەکە بکەن.