Burcu Çalık,Ramal Abdullah Mahmood
06 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە – AA
ئێوارەی دوێنێ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە، مەلیح گۆکچەک کۆبۆوە بەڵام هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی باڵکئەسیر، ئەدیب ئوغور، ئەنجام نەداوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "لەهەواڵەکانی ئەمڕۆی ژمارەیەک لە ناوەندەکانی راگەیاندندا ژمارەیەک دەنگۆی دوور لەراستی سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی دوێنێی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بڵاوکراونەتەوە. دوێنێ بەڕێز سەرکۆمار لەکۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازیی لە سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە، مەلیح گۆکچەک کرد و لەگەڵیدا کۆبوویەوە بەڵام سەرکۆمار هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی باڵکئەسیر، ئەدیب ئوغور، ئەنجام نەداوە''.