Ramal Abdullah Mahmood
01 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2017
ئەستۆنیا لە ئەمڕۆوە تاکو ٣١ی کانوونی یەکەمی داهاتوو سەرۆکایەتی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات. لەم میانەیەشدا تا ماوەی شەش مانگ کۆبوونەوەکان بەڕێوەدەبات.
دوای بڕیاری جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا، ئەستۆنیا سەرۆکایەتی خولی یەکێتییەکە دەکات و رایگەیاند کە یەکێتی هەر ٢٧ وڵاتی ئەندام دەپارێزێت.
ئەستۆنیا لەبارەی بەرنامەی کاری لەو خولەی سەرۆکایەتیدا ئاماژەی بەوە داوە لە هەوڵ و کۆششدایە لەگەڵ ئەو تاقیکردنەوەی کە یەکێتیی ئەورووپا لەمەوبەر لە ئاستی گەردوونی و ئاستی ناوچەیی تووشی نەبووەتەوە. " ئەستۆنیا کە سەرۆکایەتی ئەو خولەی سەرۆکایەتی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات لەو باوەڕەدایە بە یەکڕیزی و پێداگیری بەسەر کێشەکانی یەکێتیی ئەورووپادا زاڵ دەبێت. لەکاتێکدا لە دانوستانداین لەبارەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا، لەهەمانکاتدا دەبێت هەر ٢٧ وڵاتی ئەندام بەپەلە بکەونە خۆ بۆ راپەڕاندنی کارەکان".
ئاماژە بەوەشدراوە یەکێک لەو تەوەرە سەرەکیانەی دەبنە سەرمەشقی کارەکانیان گەشەسەندنی تەکنەلۆژیایە.
لەو خولەدا حکوومەتی ئەستۆنیا بەرنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە بە گرنگی بەرچاوی بڵاوکردنەوەی داتاکان دەکات بە ئازادی و ئاسایش پارێزراوی.
دوای تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا بە ریز نۆرەی بولگاریا، نەمسا و رۆمانیا دێت.