Muhammet Ali Kemal
29 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2016
ئەنقەرە
ئێوارەی دوێنێ سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو و هاوسەرەكەی، سەردانی سەعید تان-ی تەمەن حەوت ساڵیان كرد لە نەخۆشخانە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستكەوتوون سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو و هاوسەرەكەی سارە داودئۆغڵو ئێوارەی دوێنێ سەردانی بەشی سووتانی نەخۆشخانەی فێركاری ئەنقەرەیان كردووە بۆ ئەوەی چاویان بە سەعید تان-ی تەمەن حەوت ساڵ بكەوێت كە لە نەخۆشخانەكە لەژێر چارەسەری دایە و زانیارییان لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە لە پزیشكەكان وەرگرت.
سەرۆكوەزیرانی توركیا لەمیانی سەردانەكەیدا بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ دایكی سەعید تان كرد.
ئەحمەد داودئۆغڵو و هاوسەرەكەی لەسەردانەكەیاندا ئەو منداڵە سوورییانەشیان بەسەركردەوە كە لە شەڕی ناوخۆی سووریادا بریندار بوون و لەئێستادا لەبەشی سووتانی هەمان نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.