دیاربه‌كر
گۆرانیبێژی كوردی دیاربه‌كری ناسراو به "چیاگه‌ر" مه‌همه‌ت كهرهكوش له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا په‌لاماردرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، كهرهكوش كه دوێنێ له رۆژنامه‌كاندا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه تێیدا ره‌خنه له هه‌ده‌په ده‌گرێت، به‌یانی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه په‌لاماردراوه.
كهرهكوش به سه‌ختی برینداربووه و له نه‌خۆشخانه‌ی به‌شی پزیشكی زانكۆی دیجله چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ئه‌نجام دراوه.
ناوبرا و دوو قۆڵ و مه‌چه‌كێكی شكاوه، هه‌ربۆیه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام دراوه.
دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان كهرهكوش رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی په‌لاماریانداوه لایه‌نگری هه‌ده‌په بوون.
كهرهكوش گوتی: "له‌و 6 كه‌سه‌ی په‌لاماریاندام ناراویشیان تێدابوو. پێشتریش ئه‌و كه‌سانه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردبووم".
لێكۆڵینه‌وه له په‌لاماره‌كه ده‌ستی پێ كرد وبه‌رده‌وامه.