Ekrem Payan
13 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2019
شرنەخ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی ئیدیل سەربە پارێزگای شرنەخ، 12 ئه‌شكه‌وت ته‌قێندرانه‌وه و دەستبەسەر بڕێكی زۆر پێداویستیی رۆژانه‌دا گیرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان وه‌رگیراوه، تیمه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه و هێزه تایبه‌ته‌كان له ده‌ورووبه‌ری گونده‌كانی ساریكۆی و ئۆیاڵی ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسەر تیرۆریستانی پەکەکە ئه‌نجامداوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له 35 ئه‌شكه‌وتی سروشتی‌دا پشكنین ئه‌نجامدراوه و بڕێكی زۆر كه‌ره‌سته و پێداویستیی رۆژانه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 12 له ئه‌شكه‌وته‌كان ته‌قێندراونه‌ته‌وه و پێداویستییه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كانیش له‌ناوبراون.