Muhammet Ali Kemal
16 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2015
لە شارۆچکەی ئیدیلی سەربە پارێزگای شرنەخ چەکدارانی پەکەکە بە چەکەوە چوونە نێو دوو خوێندنگە و مامۆستا و خوێندکارانیان دەرکرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەستكەوتوون، ژمارەیەك چەكداری پەكەكە لەناوەندی شارۆچكەكە چوونەتە نێو پۆلەكانی هەریەك لە خوێندنگەكانی بێنەر كۆردنی سەرەتایی و ئامادەیی ئانادۆڵو.
چەكدارەكان زیاتر لە ٢٠ مامۆستا و خوێندكاریان لە پۆلەكانیان بەزۆر دەكرد.
چەكدارانی پەكەكە دوای ئەوەی ماوەیەك بانگەشەیان بۆ رێكخراوەكە كرد، هەڕەشەیان لە مامۆستایان و خوێندكاران كرد بۆ ئەوەی نەیەنەوە بۆ دەوام.
دوای ئەوەی چەكداران لە ناوچەكە دووركەوتنەوە، مامۆستایان چوونە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لە شارۆچكەكە و بەرپرسانیان لە دۆخەكە ئاگاداركردەوە. باوكان و دایكانیش كاتێك بە دۆخەكەیان زانی منداڵەكانیان لە خوێندنگە هێنایە دەرەوە.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی پەروەردە لە شارۆچكەكە، ئاماژەیان بەوە كرد كە لەو خوێندنگانەی پەروەردە و فێركردن تییدا بەردەوامە، مامۆستایان و خوێندكاران لەلایەن چەكدارانی پەكەكەوە رووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە.
هاوكات، ئەوەش زانراوە كە ئەندامانی پەكەكە لە رێگەی بەردەوە هێرشیان كردووەتە سەر ناوەندی وەیسی قەرەنی لەهەمان شارۆچكە.