Şimal Müldür
06 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2017
شرنەخ - AA
له شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ر به پارێزگای شرنەخ، ده‌ستبه‌سه‌ر سیستمێكی په‌یوه‌ندیدا گیرا كه به نایاسایی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ باكووری عێراقدا ده‌ستده‌خست.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه، له‌سه‌ر گومانێك كه له‌سه‌ر شوێنه‌كه هه‌بوو ماوه‌ی چوار مانگ چاودێری خرایه سه‌ر شوێنكارێك له ناوچه‌ی جومهوریه‌تی شارۆچكه‌که و پاشان ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنكاره ئه‌نجامدرا.
له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له‌و شوێنكارهدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر سیستمێكی په‌یوه‌ندی كه له رێگه‌ی هێڵی كۆڕه‌كه‌وه به‌كارده‌هات له‌گه‌ڵ 20 مۆبایل كه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێكیاندا هه‌شت سیم كارت، هه‌شت مۆدێمی به‌هێزكردنی سیگناڵ، هه‌شت باتری و ژماره‌یه‌كی زۆر كێبڵی په‌یوه‌ندی هه‌بوو.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، دوو گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران و ئه‌و ئامێرانه‌شی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابوو به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره كران.
سیستمه‌كه كه بۆ ده‌ستخستنی په‌یوه‌ندی به‌كارهاتووه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی باكووری عێراق به به‌هایه‌كی كه‌متر، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا گومان ده‌كه‌ن كه ئه‌و سیستمه به‌كارهێنراوه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل و توركیادا.