Ramal Mahmood
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
شرنەخ - AA
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنەکان، بۆسەر چەکدارانی پەکەکە لە قەزای بەیتوشەباب سەربە پارێزگای شرنەخ نۆ چەکداری پەکەکە کوژران.
پارێزگای شرنەخ لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستە روو کە لە ئاکامی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان بۆسەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی فەراشین لە قەزای بەیتوشەباب نۆ چەکداری پەکەکە کوژراون.
هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و پێداویستییەکانی ژیان و بڕێک تەقەمەنیدا گیراوە، هەروەها دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران. ئاماژە بەوەشکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بە پێداگیرییەوە لەناوچەکەدا بەردەوام دەبن.