Sangar Hamad Azeez
07 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2016
لە شارۆچکەیەکی نزیک ناوچەی گوتە لە رۆژهەڵاتی دیمەشق ٥٠ سەربازی رژێمەکەی ئەسەد کوژران.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، کەتیبەکانی ناوچەکی تەل کورد و تەل سیڤانی سەر بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ٥٠ سەربازی سەر بە رژێمەکەی ئەسەدیان کوشتووە.
هاوکات شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و سەربازانی رژێمەکەی ئەسەد لە ناوچەکە درێژەی هەیە.
رژێمەکەی ئەسەد ماوی ٣ رۆژە بە بەردەوامی بۆردومانی شارۆچکەی مەرجی نزیک ناوچەی گوتە دەکات لە رۆژهەڵاتی دیمەشق.