Rauf Maltaş
31 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2023
شانڵیئورفا – AA
لە رێگای نۆژەنکردنەوەی شوێنی مێژوویی باڵکڵیگۆل لە شانڵیئورفا کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات و لافاوەکانەوە زیانی بەرکەوتووە، شێوەیەکی نوێ دەدرێت بە کەمپەکە.
قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی شوێنەکە بە پشتیوانی وەزارەتی ژینگە، شارسازیی و گۆڕانی ئاووهەوا و بە رێنماییی زانایانی شوێنەوارناس پێی ناوەتە قۆناغی کۆتایی.
تیمەکان هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی شوێنەکە کە باس لەوە دەکرێت حەزرەتی ئیبراهیم لەوێ لەدایک بووە و لەوێ خراوەتە ناو ئاگر.
بەڕێوەبەری وەقفی پاراستنی باڵکڵیگۆل، سیراجەددین ئیلهان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، بەم نزیکانە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی باڵکڵیگۆل تەواو دەبێت کە بووەتە هێمای شارەکە و گوتی: "پێشتر هەندێک لە شوێنەکانی باڵکڵیگۆل دزریان بردبوو و تێک چووبوون، بەهۆی بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات و لافاوەکانەوە زیانەکان زیاتر بوون و بەم هۆیانەوە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە دوا کەوت".
سیراجەددین ئیلهان سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە تیمەکان هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ تەواوکردنی نۆژەنکردنەوە و گوتی: "لەئێستادا گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی نۆژەنکردنەوە و بەم جۆرە شێوەیەکی نوێ بە کەمپەکە دەدرێت و بە رووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە".
مەهمەت شانڵی ئاماژەی بەوە دا کە باڵکڵیگۆل بەهۆی حەزرەتی ئیبراهیم-ەوە بووەتە شوێنێکی پیرۆز، کەشێکی رۆحانی جیاوازی هەیە.
لای خۆیشیەوە ئیبراهیم گەرگەلی سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە رۆڵ دەگێڕن لە نۆژەنکردنەوەی باڵکڵیگۆل.