Sangar Hamad Azeez
10 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
شەوی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا بۆسەر ناوچەکانی دەورووبەری شەمزینان، ٩ ئامانجی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە وێران کران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند "شەوی رابردوو لە نێوان کاتژمێر ٢٠:٠٤ بۆ کاتژمێر ٢٠:٢١، دوای وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگری ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆسەر ناوچەکانی دەورووبەری شەمزینان ئەنجامدرا و لە ئاکامدا، ٩ ئامانجی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە وێران کران".