توركيا

شەپۆلێکی بەفربارین وان، مووش، هەکاری و بەدلیس'ی گرتەوە

بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفرەوە ڕێگەی نێوان ٢٣ ئاوایی لە مووش داخراوە.

İbrahim Yaldız, Sayim Harmancı, Ulaş Güven, Serdar Adıyaman, Veysel Eşin, Zafer Tayfur  | 27.12.2024 - نوێکردنەوە : 27.12.2024
شەپۆلێکی بەفربارین وان، مووش، هەکاری و بەدلیس'ی گرتەوە

Muş

وان - AA

هاتنی شەپۆلێکی بەفربارین گرفتی بۆ هاتوچۆ لە وان، مووش، هەکاری و بەدلیسی دروست کردووە.

لە بەرەبەیانی زووە شەپۆلێکی بەفربارین بەرزاییەکانی وانی گرتەوە و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبووە.

هەروەها لە مووش'یش سەرما و سۆلە کە هاوکات بووە لەگەڵ بارینی بەفر لەو شارە، گرفتی بۆ هاتوچۆ دروست کردووە.

بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفرەوە ڕێگەی نێوان ٢٣ ئاوایی داخراوە.

سکرتێری گشتی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور باسی لەوە کرد کە تیمەکانیان لەو ناوچانەدا بە چڕی کار دەکەن بۆ کردنەوەی ڕێگا داخراوەکان بۆ ئەوەی هاووڵاتیان گیرنەخۆن.

لە هەکاری'یش شەپۆلێکی بەفربارین لە ئێوارەی دوێنێوە دەستی پێکردووە و سەرانسەری پارێزگاکەی سپی پۆش کردووە.

تیمەکانی شارەوانی، دەستیان بە ڕادانی بەفری سەر شەقامەکان کرد و تیمەکانی شارەوانیش هۆشدارییان دایە شۆفێران کە بەوریاییەوە شۆفێری بکەن.

هەروەها لە بەدلیس'یش بەفر شارەکەی سپی پۆش کرد و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزین.

لە شارۆچکەی ئەخڵات بەفر کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کرد و بەشێکی شۆفێران لەکاتی شۆفێریدا دووچاری سەختی بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın