Mohammed Baqi Hussein
14 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2017
عه‌نتاب - AA
له‌ئه‌نجامی پێكدادانی دوو مینی پاس له عه‌نتاب، 20 كرێكار برینداربوون كه یه‌كێكیان برینه‌كه‌ی سه‌خته.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، پێكدادانه‌كه له شه‌قامی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی سێیه‌می عه‌نتاب له‌نێوان دوو مینی پاسدا روویداوه.
له‌ئه‌نجامدا، 20 كرێكار كه سه‌رنشینی مینی پاسه‌كان بوون برینداربوون و یه‌كێكیان كه برینه‌كه‌ی سه‌خته به‌ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
رێگاكه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا و دواتر كرایه‌وه.