Mehmet Akif Parlak
08 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
عه‌نتاب - AA
له ئه‌نجامی بەریەککەوتنی مینی پاسێك و ئۆتۆمبێلێك له عه‌نتاب، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 12ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، له‌سه‌ر رێگای عه‌نتاب-ئورفا مینی پاسێك و ئۆتۆمبێلێك بەریەککەوتوون.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 12ی دیكه‌ش برینداربوون كه برینی دوانیان سه‌خته.
به هۆی رووداوه‌كه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆ دروستبوو و دوای لادانی ئۆتۆمبێله‌كان، هاتوچۆ ئاسایی بووه‌وه.