Cüneyt Kemal Özkök
17 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا، فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیانی بیانی لە تورکیا، بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو سەدا ٣٨،٧ کەمی کردووە کە سێ هەزار و ٤١٥ یەکە بووە.
دەزگای ئاماری تورکیا، ئاماری فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوونی لە مانگی ئاداردا بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە، لە مانگی ئاداردا ١٠٥ هەزار و ٤٧٦ یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا فرۆشراوە. لە سەرانسەری وڵاتەکەدا فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە رەهن (بارمتەدانان) لە مانگی ئاداردا لەسەر ئاستی ساڵ سەدا ١٦،٥ کەمی کردووە و ٢٥ هەزار و ٢٦٢ بووە. بەشی فرۆشتن بە رەهن لە تێکڕای فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبووندا سەدا ٢٤ بووە.
فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە رەهن (بارمتەدانان) لە ماوەی کانوونی دووەم-ئاداردا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو سەدا ١٣،٩ کەمی کردووە و ٥٨ هەزار و ٨٢٢ بووە.
فرۆشتن بە رەهن لە مانگی ئاداردا هەشت هەزار و ٨١١ بووە، لە ماوەی کانوونی دووەم-ئادار ١٨ هەزار و ١٦٤ بووە.
لە سەرانسەری تورکیادا، فرۆشتنی دیکەی یەکەی نیشتەجێبوون لە مانگی ئاداردا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو سەدا ٢٢،٨ کەمی کردووە و دابەزیووە بۆ ٨٠ هەزار و ٢١٤. بەشی فرۆشەکانی دیکە لە تێکڕای فرۆشەکانی یەکەی نیشتەجێبووندا سەدا ٧٦ بووە، کە لەسەر ئاستی ساڵ سەدا ١٠،٩ کەمیکردووە و دابەزیووە بۆ ٢٢٤ هەزار و ٣٩٣.
- فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسانی بیانی
فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیانی بیانی لە تورکیا لە مانگی ئاداردا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو، سەدا ٣٨،٧ کەمی کردووە و دابەزیووە بۆ سێ هەزار و ٤١٥.
مانگی رابردوو، بەشی فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە بیانییەکان لە تێکڕای فرۆشتنی یەکەکاندا سەدا ٣،٢ بووە.
هاووڵاتیانی بیانی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبوونیان لە پارێزگای ئەنتاڵیا کڕیووە کە هەزار و ٣٢٤ یەکەیە، پاشان ئیستانبوڵ کە هەزار و ٩٠ یەکەیە، ئینجا مێرسین کە ٢٤٠ یەکەیە.
لە مانگی ئاداردا، هاووڵاتیانی فیدراسیۆنی رووسیا ریزبەندی یەکەمیان گرتووە لە کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا کە هەزار و ١٧٥ یەکەیە، پاشان ئێران بە کڕینی ٤٧٢ یەکە، عێراق بە کڕینی ١٦٥ یەکە و ئۆکرایناش بە کڕینی ١٦٠ یەکە.