Sangar Hamad Azeez
20 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2016
بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هێزە چەکدارییەکانی سوپای تورکیا، شەوی رابردوو ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیان بۆ سەر ناوچەی خاکوڕک لە باکووری هەرێمی کوردستان ئەنجام دا و بەهۆیەوە ٢٠ چەکداری پەکەکە کوژران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی ئەمنییەوە وەرگیراون، هەواڵگری تورکیا٢٠ حەشارگە و جبەخانەی پەکەکە لە ناوچەی خاکوڕکی باکووری هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرد.
بەمەبەستی وێرانکردنی حەشارگە و جبەخانەکانیش سەعات ٦:٢٢ بۆ ٦:٤٣ خولەکی شەوی رابردوو ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی ئەنجام درا و بەهۆیەوەش وێڕای لەناوچوونی ئامانجەکان، ٢٠ چەکداری پەکەکە کوژران.