"فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چارەنووسی عەفرینی گۆڕی"
یڵدرم: "ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینی گۆڕی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بێچه‌ك بوو.
Arbil
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی پرۆژه‌ی پشتیوانیی و هه‌ڵسه‌نگاندنی توانایی پیشه‌سازییدا گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: "كه ته‌ماشای پیشه‌سازیی به‌رگرییمان ده‌كه‌ین، كارمان به قه‌باره‌ی ٦٠ ملیار دۆلار هه‌یه. زیاتر له ٦٠٠ پرۆژه‌مان هه‌یه. له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵدا ئه‌م پرۆژانه‌مان جێبه‌جێ ده‌بن. ١٢ بۆ ١٣ ملیار دۆلار له‌و بڕه، رێككه‌وتننامه له‌باره‌یانه‌وه ئه‌نجامدراوه. ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینی گۆڕی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بێچه‌ك بوو. له‌وێ سه‌روه‌رییه‌كمان دامه‌زراند. كه به‌رواوردی بكه‌ی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌ی درابووه لایه‌نی به‌رامبه‌ر له ژێر سه‌روه‌ری ئێمه‌دا مایه‌وه".
بینالی یڵدرم گوتیشی: "ئه‌گه‌ر دۆسته‌كانمان بیر له ئێمه ده‌كه‌نه‌وه، با لێڵی درووست نه‌كه‌ن. با نه‌چنه پشتی رێكخراوی تیرۆریستیی و لووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان رووبكه‌نه ئێمه، چه‌كیان نه‌ده‌نێ، له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستییدا كارنه‌كه‌ن، ئه‌وه‌مان نیشانبده‌ن بده‌ن كه هاوبه‌شی ستراتیژیی و دۆستی توركیان".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم گوتی: "نزیكه‌ی هه‌موو خۆرئاوای فورات له ئێستادا كۆنترۆڵكراوه به‌ڵام له خۆرئاوای فورات و له باكووری عێراق هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وامن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه له خۆرئاوا بێت، له خۆرهه‌ڵات بێت، له هه‌ر جێیه‌ك بێت، ئێمه له‌وێین. چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه، رێكخراوی تیرۆریستیی ئامانجی توركیایه، بابه‌تی ئاسایشی نیشتمانییه؛ تا ئه‌و كاته‌ی سه‌لامه‌تی گیان و ماڵی هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌رده‌كرێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن