Mahmut Nabi
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
موسا ئاڤسهڤهر لە شوێنی ئومیت دوندار وەک فەرماندەی نوێی هێزە وشکانییهكانی تورکیا دەست بەکاربوو، دوای ئەوەی دوندار بەهۆی تێپەڕبوونی تەمەنی یاساییەوە خانەنشین کرا.
رێوڕەسمی ئالوگۆڕی ئەرکە سەربازییەکە لە بارەگای فەرماندەیی هێزە وشکانییهكان لە ئەنقەرە بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و سەرۆکی ئەرکانی سوپا، یاشار گولەر و فەرماندەی هێزە دهریاییهكان، عەدنان ئۆزبال و فەرماندەی هێزە ئاسمانییهكان، حەسەن كوچوكئاكیوز بەڕێوەچوو.
لە گوتەیەکدا کە لە رێوڕەسمەکەدا پێشکەشی کرد، خولوسی ئاکار ستایشی فەرماندەی هێزە وشکانییهكانی تورکیای کرد و رایگەیاند، ئومیت دوندار لە ماوەی سێ ساڵ کە لەو پۆستەدا بوو بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ئەرکەکەی جێبەجێ کرد و لەوە ماوەیەدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا.
خولوسی ئاکار پیرۆزبایی لە دوندار کرد بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی و هیوای تەندروستی باش و سەرکەوتنی لە ژیاندا بۆ خواست.
هاوکات ئاکار پیرۆزبایی لە موسا ئاڤسهڤهر کرد بەبۆنەی وەگرتنی ئەرکی فەرماندەی هێزه وشکانییهكانی تورکیا و متمانەی خۆی بە سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا نیشاندا و بەڵێنی هەموو هاوکاریی و کارئاسانییەکی لە پێناو نیشتمان و گەل و هێزە وشکانییەکان پێدا.