Abdullah Shukur
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
فەرماندەی جموجۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی ناتۆ و ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا، کورتیس سکاپارۆتی رۆژی چوارشەممەی داھاتوو بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک سەردانی تورکیا دەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، جەنەڕاڵ سکاپارۆتی لە ١ی ئابی داھاتوو لە شاری ئەنقەرە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆدەبێتەوە.
چاوەڕێی ئەوە دەکرێ کە لە کۆبوونەوەکاندا پێشھاتەکانی باکووری سووریا تاوتوێ بکرێ.
کورتیس سکاپارۆتی رۆژی پێنجەشممە کە دەکاتە ٢ی ئاب، سەردانی بنکەی سەربازیی ئەنجەرلیک دەکات و لەوێشەوە دەچێتە شاری ئیزمیر.
دواجار فەرماندەی جموجۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی ناتۆ و ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا، کورتیس سکاپارۆتی لە ٢٧ی حوزەیرانی رابردوو لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی ئەو کاتەی سوپای تورکیا و وەزیری بەرگری ئێستا، خولوسی ئەکار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدابوو.