ئەنقەرە
سەرۆکی دەزگای زمانی تورکی مستەفا کاچالین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "فەرھەنگی کوردیی-تورکیی و تورکیی-کوردیی کە ماوەی ساڵ و نیوێک کاری تێدا کرا، تەواوبووە و ئێستا لە بازاڕدا دەفرۆشرێ."
فەرھەنگەکە بە شێوەزاری کرمانجی ژووروو نزیکەی ٥٠ ھەزار دانەی لێ چاپکراوە.
کاچالین گوتی: "فەرھەنگە لە دوو بەش کە کوردیی-تورکیی ١٣ هەزار وشە و تورکیی-کوردیی نزیکەی ١٢ ھەزار وشەیە پێکهاتووە. بەگوێرەی ئاستی تێگەیشتنی خوێندکاری سەرەتایی دروستکراوە و بۆ زمانی کوردیی گرنگی زۆری هەیە. ئێستا لە تورکیا رۆژ دوای رۆژ زمانی کوردیی روو لە زیادبوونە دوای خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان."
دەزگای زمانی تورکی دەیان ساڵە بە زمانی جیاجیا، فەرھەنگ دروست دەکا و ستافێکی پسپۆر ئەو کارە دەکا.
فەرھەنگی کوردیی ئێستا بە شەش دۆلار دەفرۆشرێ لە بازاڕەکانی تورکیا.