Abdullah Söylemez
27 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2023
ئاگری - AA
لەنێو قامیشەکانی گوندی کارابوڵاک سەربە قەزای دۆغوبایازید لە پارێزگای ئاگری خۆرههڵاتی توركیا، جۆرەها باڵندە دەژین.
قامیشەکان کە دەکەونە بەشی باشوور و رۆژئاوای چیای ئاگری-یەوە، بە ئاوی بەفری تواوە، باران و ئاوی ژێرزەوی گەشە دەکەن.

ئەو قامیشانە کە لە وەرزی بەهاردا، بەهۆی بارانەوە ئاستی ئاو تیایاندا بەرز دەبێتەوە و لە وەرزی پاییزدا ئاستەکەی دادەبەزێت، ساڵانە لە هەموو وەرزێکدا میوانداری جۆرەها باڵندەی ناوخۆیی و کۆچەری دەکات.
پێشتر لە ناوچەکەدا، ١٣٠ جۆر باڵندە تۆمارکراوە کە ژمارەیەکیان لەلایەن یەکێتیی نێودەوڵەتیی پاراستنی سروشت (IUCN)ەوە خراونەتە لیستی سوورەوە.

گەڕان و خۆراک خواردنی باڵندەکان لەنێو قامیشەکاندا لە چاوی کامێرەکان رەنگی دایەوە.