Hüseyin Yıldız
20 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
ئیدر - AA
دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێشی بوونی گه‌راكان به ماسی له ده‌ریاچه‌ی ماسی كه ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕی هه‌ردوو پارێزگای ئاگری و ئیدر، له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه تۆمار كرا.
ده‌ریاچه‌ی ماسی كه دوو هه‌زار و ٢٤١ مه‌تر له رووی ده‌ریاوه به‌رزه؛ به سروشت، كه‌شوهه‌وا و ئاوی پاك و سازگار ئامێزی بۆ چه‌ندین جۆر ماسیی جۆراوجۆر و تایبه‌ت به ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه.
له كاتێكدا هه‌زاران بهچكهماسی هاتنه بوون و به‌یه‌كه‌وه له جووڵه‌دابوون له‌نێو ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا، ئه‌م دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێشه له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه تۆمار كرا.