Mümin Altaş,Hemın Othman Mohammed
21 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له 182همین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باكووری سووریا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر درێژه‌ی هه‌یه، 109 ئامانجی رێكخراوی تیرۆريستی داعش بۆردومانکران و، له ئه‌نجامی تۆپباران و هێرشه ئاسمانییه‌كاندا، 44 تیرۆريستی رێكخراوه‌كه كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی کە له‌لایه‌ن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له 24ی ئابی 2016ـەوە به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له باکووری سووریا ده‌ستی پێکردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
لە 182همین رۆژی ئۆپەراسیۆنهكهدا تۆپخانەکانی سەربە فەرماندەیی هێزە وشکانییەکانی تورکیا، 109 پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردومان کرد، کە شوێنی حەوانەوە و پێگەی بەرگریی، ناوه‌ندی ده‌ركردنی فه‌رمان و چه‌ك و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی رێكخراوه‌كه‌یان له‌نێودابوو.
هاوکات له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش چوار ئامانجی رێکخراوەکە كه وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن تیرۆریستانیهوه به‌كارده‌هێنرا، خاپووركران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له هێرشی فڕۆكه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی 29تیرۆریستی داعش كوژران و، چوار بینای رێكخراوه‌كه خاپووركران.
هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامی تۆپباران و هێرشه ئاسمانییه‌كاندا، 15 تیرۆریستی دیكه‌ی داعش كوژران.