Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
21 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
سیناتۆری ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا، جۆن مه‌ككین كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی پارتی كۆماری، جه‌ختیكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بتوانێت به خێرایی به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی داعش له‌ناوببات، پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا بكات.
مه‌ككین كه سه‌رۆكی لێژنەی خزمه‌تی چه‌كداریی ئه‌نجوومه‌نی پیرانیشه، روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه له ئه‌نقه‌ره بڵاوكرده‌وه.
مه‌ككین رایگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامداوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هه‌میشه پشتگیریی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مریكا-توركیای كردووه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها دیموكراسییه هاوبه‌شه‌كان و نووسیویه‌تی "ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه له‌كاتێكدا كه له ئه‌ورووپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌هه‌ڵكشاندایه، له‌هه‌موو كاتێكی دیكه گرنگتره".
مه‌ككین راشیگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان به‌تایبه‌تی بیروڕایان له‌باره‌ی دۆخی سووریاوه ئاڵوگۆڕ کردووە.
ناوبراو ئاماژه‌ی به حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ كرد كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر دهستبهركاربووه و گوتی "گۆڕانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا هه‌لێكی باشه بۆ پێداچوونەوە سیاسه‌تی ئه‌مریكا له سووریا."
- "پێویسته ئه‌مریكا پێشنیاری ئه‌ردۆغان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت"
جۆن مه‌ككین له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بتوانت به‌سه‌ر داعشدا سه‌ربكه‌وێت و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و ریشه‌یی له‌ناوی ببات، پێویسته بۆچوونی توركیا وه‌ربگرێت و كاری له‌گه‌ڵدا بكات. له‌به‌رئه‌وه سهركۆمار ئه‌ردۆغان پێشنیاری دروست کردنی ناوچه‌ی ئارام و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ره‌ققه ده‌كات و پێوسیته ئه‌مریكا ئه‌و پێشنیارانه به هه‌ند وه‌ربگرێت."
مه‌ككین باسی له‌وه كرد كه به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكی ئه‌و كاره‌ی توركیا و هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و، گوتی: "ئومێده‌وارین ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و كارانه هاوكاربێت له چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا".
دوێنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پێشوازییكرد له جۆن مه‌ككین.