Emrah Oktay
17 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە کاتێکدا هەشتەمین و کۆتا رۆژی ٥٧مین پێشبڕکێی پایسكیلسواری سەرۆکایەتی کۆماریی توركیا لە قۆناغی ئیستانبوڵ-ئیستانبوڵ بەهۆی رەوشی کەشوهەوا هەڵوەشێندرایەوە، پاسكیلسواری نیوزیلاندی لە یانەی ئیسرائیل-پرایمەر تێک، پاتریک بیڤین لە ریزبەندی گشتیدا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
پێشبڕکێکە کە بە چاودێری سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەلایەن فیدراسیۆنی پایسكیلسواری تورکیاوە سازکراوە لە هەشتەمین رۆژیدا خاڵی دەستپێک لە بەردەم ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە تەقسیم دەستی پێ کرد کە مەوداکەی ١٤١،١ کیلۆمەتر بوو و ١٤٩ وەرزشوان لە ٢٥ یانە بەشداریان تیادا کرد.
بهشداربووان دوای خاڵی دهستپێكردن به دۆڵمهباهچه، بهشیكتاش، شهقامی باربارۆس، شهقامی چغران و كوروچهشمهدا تێپهڕین و بەرەو بەبەک بەردەوام بوون، پاشان به باڵتالیمدا گهڕانهوه رێگای پایسكیلسواری و بهرهو شهقامی بویوكدهره و لهڤهنت بهردهوام بوون و له پردی شههیدانی ١٥ی تهمووزهوه پەڕینەوە بەری ئانادۆڵو. لە ٢٥مین کیلۆمەتری پێشبڕکێکە لە کوزگونجوک بەهۆی خلیسکی رێگاکەوە رێکخەران داوای هەڵوەشانەوەی کێبڕکێکەیان کرد.
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە دوای کۆبوونەوە، بەهۆی ئەگەری زۆری رووداوەوە، پێشبڕکێکەی هەڵوەشاندەوە. پاشان وەرزشوانان بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو بەرەو بۆستانجی بەڕێکەوتن.
بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو قۆناغەی پێشبڕکێکە پاسكیلسواری نیوزیلاندی لە یانەی ئیسرائیل-پرایمەر تێک، پاتریک بیڤین کە لە حەوتەم رۆژدا و لە قۆناغی گەلیبۆڵو-تەکیرداغ بە پلەی یەکەم قۆناغەکەی بڕی لە ریزبەندی گشتیدا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و وەک پاڵەوانی خولی پایسكیلسواری سەرۆکایەتی کۆماریی توركیا راگەیەندرا.
لە ریزبەندی گشتیی پێشبڕکێکەدا، جای ڤینی ئوسترالی لە یانەی ئەلپیسین-فینیکس پلەی دووەم و ئێدواردۆ سیپولڤیدای ئەرجەنتینی لە یانەی درۆن هوپەر-ئاندرۆنی ئیتاڵی پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.