Ali Ballı
29 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2023
موغلا-AA
قۆناغی یه‌كه‌می پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی یه‌خت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بۆ چواره‌م جار سازده‌كرێت و له دوو قۆناغ پێكدێت و قۆناغی یه‌كه‌می له مارماریس-بۆدروم كۆتاییهات كه بریتییه له جامی ١٠٠ ساڵه‌ی هالیكارناس.
له پێشبڕكێكه‌دا كه به هه‌ماهه‌نگی یانه‌ی كێبڕكێی یهختهكان له ده‌ریای كراوه‌دا له ئیستانبوڵ سه‌ربه فیدراسیۆنی کەشتیوانی توركیا و بە بەشداریی وەزارەتی لاوان و وەرزش و وەزارەتی كولتوور و گه‌شتیاریی توركیا و پشتیوانیی پارێزگای موغڵا، بە سپۆنسەری سەرەکی DHL Express و ئاژانسی ئانادۆڵو وەک "هاوبەشی پەیوەندیی جیهانی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه پێشبڕكێكاران له‌پێناو بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌دا كێبڕكێ ده‌كه‌ن. زیاتر لە ٤٥٠ وەرزشوان لە ١٤ وڵاتەوە بەشدارییان لە پێشبڕكێكه‌دا کردووە.

دوا قۆناغی پێشبڕكێكه کە ئەمساڵ بۆ جاری چوارەمه بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری توركیا سازكراوه، دوێنێ لە شاری مارماریس لە پارێزگای موغڵا دەستیپێکرد.
وەرزشوانان لە خاڵی دەستپێکەوە بە یه‌خت رۆیشتن و دوای نزیکەی ٢٠ کاتژمێر گەیشتنە کەناراوەکانی ناوچەی یاڵیكاڤاك له شاری بۆدروم.

براوەکانی پێشبڕكێكه لە پۆلێنبهندییهكانی "IRC" و "GEZGİN" سبەی ئێوارە لە رێوڕه‌سمێكدا له قەڵای بۆدروم، خەڵاتەکانیان وەردەگرن.