Hüseyin Demirci
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
قه‌رس - AA
له پارێزگای قه‌رس ئه‌و ئه‌سپانه‌ی بۆ كاری كێڵگه و بار به‌كارده‌هێنرێن بۆ فێنككردنه‌وه له لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه دهشۆردرین.
له شارۆچكه‌ی ساریكامیش كه یه‌كێكه له به‌رزترین شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون له توركیادا، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌سپانه دروستبووه كه بۆ كار له كێڵگه و بار به‌كارده‌هێنرێن.
له شارۆچكه‌كه‌دا كه پله‌کانی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته 35 پله‌ی سەدی، ژمارەیەک له هاووڵاتییان رۆژانه سێ‌جار ئه‌سپه‌كانیان له‌به‌ر ماڵه‌كانیان ده‌شۆن به مه‌به‌ستی فێنككردنهوهیان.