Şener Toktaş
04 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
به‌دلیس - AA
له گوندی بوداكڵی سه‌ربه قه‌زای گورۆیماك له پارێزگای وان خۆرهه‌ڵاتی توركیا، ئه‌و گامێش و ئه‌سپانه‌ی به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌ی زستانه‌وه له تەویلەكان ده‌رناكرێن ناو به ناو ده‌برێن له‌و حه‌وزه‌دا ده‌شۆردرێن كه پله‌ی گه‌رمای ئاوه‌كه‌ی ٤٠ پله‌ی سه‌دیه.
حه‌وزه‌كه كه حه‌وت كیلۆمه‌تر له گونده‌كه دووره له هاویناندا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه به‌كارده‌هێندرێت كه به‌دوای شیفادا ده‌گه‌ڕێن و له زستانانیشدا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت گامێش و ئه‌سپه‌كانیان بشۆن.
له كاتێكدا پله‌ی گه‌رما له گونده‌كه بۆ خوار ٢٠ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زیوه، به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه‌وه خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان ناتوانن گامێش و ئه‌سپه‌كانیان ببنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام جار جار ده‌یانبه‌ن بۆ ئه‌و حه‌وزه كه به به‌فر ده‌وره‌دراوه و پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه‌ی ٤٠ پله‌یه و بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر تیایدا ده‌یانهێڵنه‌وه و دهیانشۆرن.
گه‌نجانی گونده‌كه به‌بێ گوێدانه كه‌شوهه‌واری ساردی ناوچه‌كه كاتێک گامێش و ئه‌سپه‌كان ده‌خه‌نه حه‌وزه‌كه‌وه، خۆشیان له‌سه‌ر پشتیانه‌وه به ته‌قله خۆیان فڕێده‌ده‌نه ناو حه‌وزه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشی دروست كردووه.
باران ئایلو كه گامێشهكانی له حه‌وزه‌كه‌دا شتووه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه رۆژانی كۆتایی هه‌فته گامێشهكانی ده‌هێنێت بۆ حه‌وزه‌كه به‌مه‌به‌ستی شۆردنیان.
باران ئایلو باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له زستاندا گامێشه‌كان له تەویلەكاندا ده‌مێننه‌وه پیس ده‌بن له‌به‌رئه‌وه له حه‌وزه‌كه‌دا ده‌یانهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خاوێن ببنه‌وه و گوتی: "ئاژه‌ڵه‌كانمان كه له زستاندا له تەویلەكاندا ده‌مێننه‌وه پیس ده‌بن، ئێمه‌ش بۆ خاوێنكردنه‌وه‌یان ده‌یانهێنین بۆ ناو ئه‌م حه‌وزه. خۆشمان ده‌چینه حه‌وزه‌كه‌وه. له كه‌شوهه‌وای ساردا دیانشۆرین و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ین. له ناوچه‌كه‌دا حه‌وزی دیكه‌شی لێیه".