Tuğrul Çam,Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood,Rewa Mahmood Hasan
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا حامی ئاکسۆی رایگه‌یاند: "دەبینین کە ئەمریکا دەستی داوەتەوه زمانی هەڕەشە. ئەمریکا بەو خۆسەپاندنانەی ناگاتە ئامانج، دەبێت لەوە تێبگات".
ئاكسۆی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تیشكی خسته سه‌ر به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گوتی: "چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی كرده‌یی له ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته بنه‌ڕه‌تیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه‌وه هه‌یه له سه‌روویانه‌وه په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و فه‌تۆ".
ئاكسۆی به‌بیری هێنایه‌وه كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ كه له ئه‌مریكا رێكخرا له هه‌ندێك له گوته‌كانیدا توركیای كرده ئامانج و گوتی: " دەبینین کە ئەمریکا دەستی داوەتەوه زمانی هەڕەشە. ئەمریکا بەو خۆسەپاندنانەی ناگاتە ئامانج، دەبێت لەوە تێبگات. گوته‌ی له‌مجۆره سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌مان قبوڵ ناكه‌ین".
ئاكسۆی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ كه له ٧٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ناتۆدا له واشنتۆن رێكخرا تاوتوێی گرنگی هاریكاری و یه‌كڕیزی، په‌یوه‌ندییه‌كانی ناتۆ و رووسیا، رۆڵی هاوپه‌یمانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا و ئاسایشی ئه‌ورووپا و ئاتڵانتیك كراون.
ناوبراو سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ و راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتۆن كۆبۆته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كان به تایبه‌ت له بواری بازرگانی و به‌رگریدا كراونه‌ته‌وه.
ئاكسۆی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێستا قه‌باره‌ی بازرگانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نزیكه‌ی ٢٠ ملیار دۆلاره و ئامانجیان ئه‌وه‌یه بیگه‌یه‌نه ٧٥ ملیار دۆلار.
- "فه‌ڕه‌نسییه‌كان به‌رپرسن له‌وه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئەرمەنییەکانیان پڕچه‌ك كرد و توركه‌كانیان پێ کوشت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به داواكاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەرمەنستان له توركیا بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفه‌كانی، ئاكسۆی گوتی: "شێوازی هەڵسوکەوتی گوتەبێژی ئەرمەنستان و دەستەواژەکانی دەریدەخەن کە هێشتا ئەو وڵاتە خاوەنی کولتووری دەوڵەتی نین".
ئاکسۆی ئاماژەی بەوەدا کە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبڕیارەکەیدا کەهەوڵی سەپاندنی تێزی ئەرمەنییەکان بەسەر تورکەکاندا دەدات، لەگەڵ ئازادی رادەربڕیندا یەک ناگرنەوەو ئاماژەی بە بڕیاری دادگای دەستووریی فەڕەنسا دا کە رایگەیاندبوو دەبێت لایەنی تورکیش مافی ئەوەیان هەبێت کە تێڕوانینەکانی خۆیان باس بکەن".
ئاکسۆی ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەیەکی زۆر مێژوونووس لەتێزەکانی ئەرمەنیان کۆڵیوەتەوە و وەشانی ئەکادیمیان کردووە و گوتی، "بۆیە لەم ساتەدا تۆ بێیت و بە تورکەکان بڵێین ئینکار ئەوا ئەمە هزرێکی هاوچەرخ نیە. هەوڵێکە بۆ رێگری کردن لە ئازادی رادەربڕین، دەکرێت بگرە وەک تاوانێکیش سەیر بکرێت".
لەبەشێکی تردا ئاکسۆی ئاماژەی بە دەنگۆکانی فەڕەنسا کرد سەبارەت بە پرسی ئەرمەنییەکان و گوتی: "ئیدارەی فەڕەنسی ئاگاداری مەترسیی ئەو هەنگاوە نین کە ناویانە. ئێستا دیسان بەدوای ئەوەن لەسەر پرسی ئەرمەنییەکان رۆژەڤ دروست بکەن. لەبیرمان ناچێت کە ماکرۆن ٢٤ی نیسانی وەک رۆژی یادکردنەوە راگەیاند".
لەلایەکی ترەوە ئاکسۆی ئیدانەی گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا ئیدوارد فیلیپ-ی کرد لە گوتارەکەیدا بۆ ئەرمەنییە رادیکاڵەکان کە سەبارەت بە تورکەکان کردبووی.
ئاکسۆی گوتی، "دەمەوێت بڵێم، ئەم هەڵوێستە کە شایستەی بەرپرسی وڵاتێکی هاوپەیمان نییە بێ وەڵام نامێنێتەوە".