08 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رکۆماری تورکی قوبرسی باکوور، مسته‌فا ئاكنجی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گاردیان، رایگه‌یاند: "گه‌لی تورك سنوور بۆ مسته‌فا ئاكنجی داده‌نێت؛ سزای ئه‌م سنوور به‌زاندنه به توندترین شێوه له سندوقی ده‌نگداندا ده‌دات".
فه‌خره‌ددین ئاڵتون له راگه‌یه‌نراوێكدا كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی سه‌ركۆماری کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، مسته‌فا ئاكنجی، نیشاندا.
ئاڵتون رایگه‌یاندووه: "ئه‌و گوزارشتانه‌ی كه سه‌ركۆماری کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، ئاكنجی له میانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ میدیایه‌كی بیانییدا به‌كاریهێناون، به توندترین شێوه ئیدانه ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌م لێدوانانه ته‌نها ده‌كرێت وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی خه‌می تاكه كه‌سیی سیاسه‌تمه‌دارێك له پێناو مانه‌وه‌دا، كه ئه‌رزشی ته‌واوبووه له چاوی گه‌لی توركه‌وه، ته‌ماشابكرێت".
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "گه‌لی تورك سنوور بۆ مسته‌فا ئاكنجی داده‌نێت؛ سزای ئه‌م سنوور به‌زاندنه به توندترین شێوه له سندوقی ده‌نگداندا ده‌دات".