Burcu Çalık Göçümlü
08 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون له‌باره‌ی بێده‌نگی جیهانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو، رایگه‌یاند "ئێستا له جیهانی رۆژئاوا كه بێده‌نگه به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه ده‌پرسین، قسه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ گوتن؟ چونكه ئێمه قسه‌مان هه‌یه. ده‌پرسین ئایا یاسا و دادپه‌روه‌ری ته‌نها ئه‌و كاته كارپێكراوه كه ئێوه قسه‌تان له‌باره‌یه‌وه كرد و له به‌رژوه‌ندی ئێوه‌دا بوو؟ ئه‌ی كوا ماف و دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و ناحه‌قییه بوون و ئێوه‌یش چاوتان لێی پۆشیووه؟ ئه‌مه ته‌نانه‌ت دووفاقیهتیش نییه، به‌ڵكو خراپه و سته‌مكارییه".
ئاڵتون له میانی په‌یوه‌ندی كردن به به‌رنامه‌یه‌كی TRT Haberكاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌م هێرشه‌وه ئاڵتون رووی ده‌می كرده وڵاتانی رۆژئاوا و پرسی: "ئێستا له جیهانی رۆژئاوا كه بێده‌نگه به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه ده‌پرسین، قسه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ گوتن؟ چونكه ئێمه قسه‌مان هه‌یه. ده‌پرسین ئایا یاسا و دادپه‌روه‌ری ته‌نها ئه‌و كاته كارپێكراوه كه ئێوه قسه‌تان له‌باره‌یه‌وه كرد و له به‌رژوه‌ندی ئێوه‌دا بوو؟ ئه‌ی كوا ماف و دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و ناحه‌قییه بوون و ئێوه‌یش چاوتان لێی پۆشیووه؟ ئه‌مه ته‌نانه‌ت دووفاقیهتیش نییه، به‌ڵكو خراپه و سته‌مكارییه".
فه‌خره‌ددین ئاڵتون جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك توركیا هاوشێوه‌ی رابردوو، به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردن له دۆزی ره‌وای فه‌ڵه‌ستین و گوتی: "بۆ داهاتووش پشتگیری له فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ خوشك و برا فه‌ڵه‌ستینییه ستهملێكراوهكانمادا ده‌بین. هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و مرۆڤه بێگوناحانهی په‌رستشی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زۆر به روونی دیاره كه تیرۆره".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا چه‌ندین فه‌ڵه‌ستینی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئاژانسی ئانادۆڵو، تورگوت ئاڵپ بۆیرازیش بریندار بوون و گوتی: "پێشتریش ئیسرائیل ئاژانسی ئانادۆڵوی كردووه‌ته ئامانج. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له جیهانی رۆژئاوا بپرسین، ئه‌رێ خێره كه له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا باس له ئازادی رۆژنامه‌وانی و پارێزبه‌ندی رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌ن، ئه‌مه ته‌نها بۆ رۆژنامه‌وانانی رۆژئاوا كارپێكراوه؟".