Arife Yıldız Ünal,Ramal Abdullah Mahmood
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزارەتی گەیاندن و ژێرخانی توركیا لەسەر بنەمای ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەكان، گەشتی فڕۆكەكانی جۆری Boeing 737-8 MAX و Boeing 737-9 MAX لە كایەی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی راگرت.
وەزارەتی گەیاندن و ژێرخانی توركیا له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه "وەزارەتی گەیاندن و ژێرخان لەسەر بنەمای ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەكان، گەشتی فڕۆكەكانی جۆری Boeing 737-8 MAX و Boeing 737-9 MAX لە كایەی ئاسمانیی توركیادا راگرت، به‌ڵام هاتوچۆی ئه‌و جۆره فڕۆكانه بێههڵگرتنی سه‌رنشین بۆ وڵاته‌كه‌مان و له ناو وڵاته‌كه‌مان وه‌ك دۆخی ریزپه‌ڕ رێگه‌ی پێدراوه".