Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند "وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌نسور یاواش بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر دۆستی مه‌نسور یاواش بووه و ئێستا ناكۆكه له‌گه‌ڵی ئایا بازرگانێكی رێزلێگیراوه یان تاوانباره؟ بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی باس ده‌كرێت دادگاكان ده‌یده‌ن".
چه‌لیك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆمه‌ڵێك گه‌مه‌ی سیاسی وه‌ك قسه هه‌ڵبه‌ستن ناتوانێت بێته ناو پێكهاته‌ی سیاسیی ئێمه‌وه، ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه كادیرێكین به‌ره‌نگاری ئه‌وانه ده‌بینه‌وه و سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی سه‌ر مه‌سنور یاواش گوتی: "گوازراوه‌ته‌وه بۆ دادگاكان. ئێمه دادوه‌ر و داواكاری گشتیی نین".
چه‌لیك باسی له‌وه كرد كه ئاك پارتی مه‌نسور یاواشی به‌لاوه بابه‌تێك نییه، به‌ڵكو بابه‌تی جه‌هه‌په، كڵچدارئۆغڵو و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پشتیوانی له‌و هاوپه‌یمانییه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كاندیده‌ی تیادایه.
گوتیشی: "یاواش كام روونكردنه‌وه‌ی راسته؟ ئایا ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی له‌به‌رده‌م دادگا دای، یان ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا گوتی؟ پێویسته ئه‌و بابه‌ته به شێوه‌یه‌كی روون ئاشكرا بكرێت".
چه‌لیك له‌باره‌ی مه‌نسور یاواشه رایگه‌یاند "به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هیچ شتێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌یت بهشت خواره، ئه‌وه جگه له فێڵبازیهكی ئاسایی هیچی دیكه نییه".
له وه‌ڵامی بانگه‌شه‌كانی مه‌سنور یاواش، چه‌لیك گوتی: "به عه‌قڵ و لۆجیک و به توركییه‌كی ره‌وان ده‌توانێت وه‌ڵام بداته‌وه. سیاسه‌تمه‌دارێك كه متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت به ئاسانی ئه‌وه ده‌كات. له‌بری ئه‌وه په‌نابردن بۆ كۆمه‌ڵێك قسه‌ی ناشرین هیچ واتایه‌كی نییه. ئه‌وه ته‌نها په‌رده‌پۆش كردنه".
گوتیشی: "ئیدی ئه‌وه بابه‌تێكی جه‌هه‌په‌یه كه له‌مه‌ودوا به‌رده‌وامی به كاندیدبوونی كاندیدێكی له‌و شێوه‌یه ده‌دات یان نا".
له لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی ئاك پارتی وه‌ڵامی لێدوانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهوی دایه‌وه سەبارەت به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و رایگه‌یاند "گوزارشتی دیكتاتۆر وه‌ك گوزارشتێك به به‌ڕێز ناتانیاهو ده‌ڵێمه‌وه كه له‌نێو ئه‌و سیاسیانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر كارن زۆر لێی دێت".
گوتیشی: "به‌كارهێنانی گوزارشتی 'دیكتاتۆر' به شێوه‌یه‌كی ناحه‌قانه و بێڕه‌وشتانه به‌رامبه‌ر سه‌ركۆمارمان له لایه‌ن كه‌سێكی ره‌گه‌زپه‌رستی ئاوا كه به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی خۆیشی جیاوازی پله یه‌ك و پله دوو ده‌كات، به‌لای ئێمه‌وه ئهوپهڕیهكهی بێشكۆییه".