دیاربەكر
سەرۆكی شارەوانی دیاربەكر گولتان كشاناك لە میانی ۆرك شۆپێكدا بەناوی (سیاسەتی ئابوری و ئاواكردنی ئابوری ئیدارە خۆجێیەكان ) ئاماژەیان بە چۆنییەتی بەكارهێنانی سەرچاوە مرۆییەكانی ناو ئیدارە ناوخۆییەكان كرد.
كشاناك باسی لەو سەرچاوە ناوخۆییانە كرد كە لە دیاربەكر بەدەست دێن و ئاشكراشی كرد كە دەبێت سیاسەتێكی تایبەت لە بەرامبەر سەرچاوە ناوخۆییەكان پەیڕەو بكرێت و گوتی: "ئەو پارانەی لە سەرچاوە ناوخۆییەكانەوە بەدەستدێت، چی لێدێت؟ دەبێت مشتومڕی ئەمانە بكرێت، بێكاری لە كوردستاندا تادێت زیاتر دەبێت. ئەمەش بەستروەتەوە سیاسەتی ئابوری و سیاسیی وڵات."
كشاناك رایگەیاند: "توركیا خۆی لە پرسی خۆبەڕێوەبردن دەپارێزێ كە دەبێت لە راستیدا ئیدارەی خۆجێیی وەك بەردێكی بناغەی دیموكراسی تەماشا بكرێت."
لەو بارەوە گوتی: "بە پێچەوانەوە ئێستا تەواوی یاساكانی توركیا، میكانیزمێكن كە بڕیار دەدەن لەسەر ئەوەی ئیدارە خۆجێیەكان چی بكەن. دەبێت گفتوگۆ لەبارەی پرسە داراییەكان و سەرچاوە ناوخۆییەكان و خەرجیەكان و تێبینی وچۆنییەتی بەرەوپێشبردنی سەرچاوە ماددییەكان بكرێت. ئێمە تەنیا خۆبەڕێوەبەری سیاسیمان ناوێت بەڵكو خۆبەڕێوەبەری ئابوریشمان دەوێت. "