قاهیره
كیری دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی و سكرتێری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی نەبیل عەرەبی كۆبووه‌وه، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه میسر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "تیرۆر و گروپه توندڕه‌وه‌كان" له پێشه‌وه‌ی وڵاتاندایه و گوتی: "میسر ده‌توانێ به‌رامبه‌ر ئه‌و فكرانه‌ی كه پشتگیری له داعش ده‌كه‌ن رۆڵێكی گه‌روه بگێڕێ."
له كۆنگرە رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان زیاتر له‌و هاوپهیمانییە به‌شداربن و گوتی: "سوپاسی پشتگیرییه‌كانی میسر و كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، له كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه میسرییه‌كان ئاماژه‌مان به‌وه‌كرد كه پێش ئه‌وه‌ی داعش ببێته مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌موو كه‌سێك، پێویسته رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه."
له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی دژی داعش كیری گوتی: "گروپی تیرۆریستی وه‌ك داعش له جیهانی پێشكه‌وتوو شوێنی نییه، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئامانجمان به‌مشێوه‌یه بوو، له هه‌ڵمه‌ته‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له جیده له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كان كۆبوومه‌وه و رامگه‌یاند كه ته‌نیا به ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازیی چاره‌سه‌ر ناكرێ، به‌ڵكو ده‌بێ رێگربین له‌و لایه‌نانه‌ی كه یارمه‌تی داعش ده‌ده‌ن به رێگەی نایاسایی و نه‌هێڵێن جه‌نگاوه‌ره بیانییه‌كان بۆ عێراق دزه بكه‌ن."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: "میسر له زۆر بواردا ئاره‌زووی هه‌یه بۆ گۆڕانكاری بچێ، پێشتگیری له هه‌وڵه‌كانی میسر ده‌كه‌ین له بواری چاكسازی ئابووریی، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، مافی مرۆڤ و سه‌قامگیری وڵات."
له پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له سه‌ربه‌خۆیی میسر ناڕه‌حه‌تن یان نا؟ كیری له وه‌ڵامدا گوتی: "له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی به به‌رپرسه‌كانمان راگه‌یاند، به یه‌كه‌وه له‌باره‌ی یاسای خۆپێشاندان و سه‌ربه‌خۆیی وڵات گفتوگۆ ده‌كه‌ین."
له‌باره‌ی دواگۆڕانكارییه‌كان له لیبیا كیری گوتی: "هه‌ڵبژاردنه‌كان له لیبیا ئه‌نجامدرا، رێز له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گرین."
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی میسر سومیج شوكری گوتی: "له‌گه‌ڵ كیری سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆنفڕانسی جیده گفتوگۆمان كرد، میسر له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ كۆتاییهێنان به تیرۆر."
شوكری جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی له رۆژهه‌ڵاتی قودس دابمه‌زرێ و بۆ ئه‌وه‌ش هاوڕان له‌سه‌ر دانوستان له نێوان فهلهتسین و ئیسرائیل‌دا.