Musa Samur,Ramal Abdullah Mahmood
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی پارتی گه‌لی کۆماری (جه‌هه‌په)، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند "خوا یار بێت بێ ئه‌وه‌ی رووداوێكی نه‌خوازراو رووبدات هاووڵاتییانمان بژارده‌ی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن".
کەمال كڵچدارئۆغڵو به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ خاتوو سێلڤی كڵچدارئۆغڵو-ی هاوسه‌ری روویان كرده قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی چوكورامبار ئه‌رجه‌نتین له شاری ئه‌نقه‌ره.
کەمال كڵچدارئۆغڵو ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان دوا و دواتر له‌سه‌ر سندوقی ژمارە ٤٢٠٢ ده‌نگی دا.
دواتر سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په به میدیاكانی راگه‌یاند كه خوازیاره ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ببێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ توركیا.
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ملیۆنەها هاووڵاتی ده‌چنه سه‌ر سندوق و ده‌نگ ده‌ده‌ن و گوتی: "خوا یار بێت بێ ئه‌وه‌ی رووداوێكی نه‌خوازراو رووبدات هاووڵاتییانمان بژارده‌ی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن. كه‌شوهه‌وایه‌كی خۆشه. گوڵی داره‌كان پشكوتووه. به‌ڕاستی به ته‌واوی به‌هاره. خوا یار بێت ده‌ڵێین دوای ئادار به‌هار دێت".