Kamil Tekmen
10 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2026
لە ڕێگەی ئاسمان و زهمینیهوه هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی قهزای تورگوتڵوی پارێزگای مانیسا کەوتووەتەوە، دەستیپێکردووه.
بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییه، ئاگر لە ناوچەیەکی دارستان لە نزیک ناوچهكانی دەربەنت و چكرکچی کەوتەوە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان لایەنە پەیوەندیدارەکان تیمێكی گهورهی ئاگركوژێنهوه و سێ هێلیکۆپتەر، سێ فڕۆکە، ١٤ ئۆتۆمبێلی تایبەتی ئاگرکوژێنەوە و چوار تانکەری ئاویان ڕەوانەی ناوچەکە کرد.
هەوڵەکانی تیمەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە درێژهی ههیه.