Leyla Ataman Koyuncuoğlu,Hemın Othman Mohammed
20 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2016
ئانتالیا - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش:
- "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له چواره‌مین رۆژی نزیك ده‌بێته‌وه، تا ئێستا به‌گشتیی هیچ پیشهاتێك نه‌هاتۆته ئاراوه كه توركیا نیگه‌ران بكات. ئومێده‌وارین به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بێت و، هه‌رچی زووه مووسڵ له داعش رزگار بكرێت و، پاشان سیستمێك دابنرێت كه موسڵ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه خۆیه‌وه به‌ڕێوه ببرێت".
- "تا ئیستا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌ڕوات كه ئێمه ده‌یخوازین، به‌ڵام بۆ جارێكی دیكه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه له ئاماده‌باشیداین به‌رامبه‌ر هه‌ر سیناریۆیه‌كی خراپ".
- "له‌و باره‌یه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان ته‌واوه، به هه‌ستیارییه‌وه به‌رده‌وامی به‌و ئاماده‌كارییانه ده‌ده‌ین. پشتیوان به‌خوا ناكه‌وینه دۆخێكه‌وه كه ناچاربین ئه‌و ئامادهكاریانهمان بهێنینه مه‌یدانه‌وه".
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی مووسڵ، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش رایگه‌یاند "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له چواره‌مین رۆژی نزیك ده‌بێته‌وه، تا ئێستا به‌گشتیی هیچ پیشهاتێك نه‌هاتۆته ئاراوه كه توركیا نیگه‌ران بكات. ئومێده‌وارین به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بێت و، هه‌رچی زووه مووسڵ له داعش رزگار بكرێت و، پاشان سیستمێك دابنرێت كه مووسڵ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه خۆیه‌وه به‌ڕێوه ببرێت".
كورتوڵموش كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی زنجیرەیەک دیدار و كۆبوونه‌وه سه‌ردانی شاری ئانتالیای كردووه، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان كۆبوویه‌وه.
كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ بووه‌ته رۆژه‌ڤی توركیا و ته‌واوی جیهان، توركیاش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر روون و ئاشكرا پێگه‌ی خۆی له مووسڵ دیاری كرد و، له‌و باره‌یه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان قسه‌ی كردووه.
نومان كورتوڵموش، باسی له‌وه كرد كه توركیا ئاگاداره به‌وه‌ی مووسڵ یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كلیلی هاوسه‌نگی له‌مه‌ودوای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، له‌به‌رئه‌وه پاراستنی پێگه‌ی مووسڵ كاری له پێشینه‌ی توركیایه، مووسڵ شاری مووسڵییهكانه، هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌و پێكهاته‌یه وه‌ك خۆی بپارێزرێت.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌وه‌ی گرنگه ته‌نیا رزگاركردنی مووسڵ نییه له‌ده‌ست داعش، به‌ڵكو چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی مووسڵ له‌مه‌ودا، لانیكه‌م به هێنده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنهكهی گرنگه و، گوتی: "ئه‌گه‌ر رێكخراوێكی وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی، په‌یه‌ده یاخود رێكخراوێكی دیكه بهێنین و له‌وێ جێگیریان بكه‌ین، ئه‌وه هیچ سوودێكی نابێت نه بۆ داهاتووی عێراق، نه بۆ ئاشتیی ناوچه‌كه".
- مه‌ترسی كۆچ به‌ره‌و توركیا
كورتوڵموش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه یه‌كێك له‌و بابه‌ته سه‌ره‌كییانه‌ی كه توركیا به‌هۆیه‌وه ئه‌وه‌نده له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی مووسڵ ده‌كات مه‌ترسی كۆچه، چونكه هاتنه‌ئارای هه‌ر ره‌وشێكی نه‌رێنی ره‌نگه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار كۆچبه‌ر روو له توركیا بكه‌ن.
كورتوڵموش باسی له‌وه‌یش كرد کە تا تابلۆی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه نه‌بینریت ناكرێت تێبگه‌یت له‌وه‌ی چی رووده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، به‌و هاوسه‌نگییه‌ی به‌ده‌ستیان هێنابوو، به‌و نه‌خشانه‌ی له‌سه‌ر مێز دایاننابوون، به‌ڕاسته سنووری وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان كێشا.
هاوكات كورتوڵموش دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رگیز توركیا ته‌نیا وه‌ك ته‌ماشاكار نامێنێته‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر تابلۆیه‌كی نه‌رێنی كه له مووسڵ و ده‌ورووبه‌ریدا دروست ببێت و، گوتی: "له‌و باره‌یه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان ته‌واوه، به هه‌ستیارییه‌وه به‌رده‌وامی به‌و ئاماده‌كارییانه ده‌ده‌ین. پشتیوان به‌خوا ناكه‌وینه دۆخێكه‌وه كه ناچاربین ئه‌و ئامادهكاریانهمان بهێنینه مه‌یدانه‌وه".
كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه توركیا ماوه‌ی دوو ساڵه له باشیك هه‌موو پشتیوانییه‌كی پێویستی پێشكه‌ش كردووه و، بوونی له‌وێش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داگیركاری نییه.