Hemn Osman
17 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2015
ئه‌نتاڵیا
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی دابینكردنی ئاو بۆ كۆماری قوبرسی توركی، كه له یاریگای ئانامور به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، گه‌یشته شارۆچكه‌ی غازی پاشای ئه‌نتاڵیا.
له گوتارێكیدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له فڕۆكه‌خانه هاتبوونه پیشوازی، ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر شانۆی یاریگاكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵودا سڵاوی له ئاماده‌بووان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ درووشمی (توركیا شانازیت پێوه ده‌كات)ی ئاماده‌بووان، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان ده‌ستی به گوتاره‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له ئانامورهوه پرۆژه‌ی دابینكردنی ئاو بۆ كۆماری قوبرسی توركی ده‌كه‌ینه‌وه كه به درێژایی 107 كم به ژێر ده‌ریادا هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی ئاو دروست كراوه".
ئه‌ردۆغان، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه چوار ساڵ پێش ئێستا بناغه‌ی ئه‌و هێڵه دانراوه و گوتی: "سوپاس بۆ خوا كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش بووه‌وه به نسیبی ئێمه. ئێمه نه‌وه‌ی فاتیحین كه له وشكاییه‌وه كه‌شتیه‌كان به‌ڕێوه ده‌برد. وه‌ك ده‌زانن پرۆژه‌كه گه‌یشته ئه‌نجام، له گه‌رووی ئیستانبوڵ و له ژێرده‌ریادا مارمارامان بنیات نرا و كردمانه‌وه، ئێستاش تونێلی ئه‌ورووپا و ئاسیا دروست ده‌كرێت و ساڵی داهاتوو ده‌كرێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیمان له ژێرده‌ریاوه ئاوی بۆ دوورگه‌كانی ئیستانبول گواستۆته‌وه. ئیستاش سوپاس بۆ خوا له ژێردهریاهوه و به‌درێژایی 107 كم ئاو بۆ قوبرسی باكوور ده‌گوازینه‌وه. به ئیزنی خوا ئه‌م گه‌له هه‌موو شتێك ده‌كات، به‌س ته‌نیا هۆشیار بێت به‌رامبه‌ر دوژمنانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، یه‌ك بێت، یه‌كگرتووبێت، گه‌وره و به‌هێز بێت، برا بێت، هه‌موو به یه‌كه‌وه هیچ شتێك نامێنێت به‌سه‌ریدا سه‌رنه‌كه‌وین. له‌به‌رئه‌وه بیرتان نه‌چێت 1ی تشرینی دووه‌م زۆر گرنگه. له‌و باوه‌ڕه‌دام له 1ی تشرینی دووه‌مدا وه‌ڵامی پێویستی ئه‌وانه ده‌درێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت سێبه‌ر بخه‌نه سه‌ر برایه‌تیمان".