Abdullah Shukur
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2017
ئهنقهره
سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا، خولوسی ئاكار لەگەڵ سەرۆك ئەركانی سوپای ئەمریكا، جۆزێف دانفۆرد كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەی نێوان هەردوو سەرۆك ئەركاندا، بابەتەكانی ئاسایشی ناوچەكە بەتایبەتی پەكەكە و داعش و بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوەكانی تیرۆریستی لە عێراق و سووریا تاوتوێی كران.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی كە لە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا بڵاوكراوەتەوە، دانفۆرد و ئاكار لە بنكەی سەربازیی ئەنجەرلیك لەسەر ئاستی شاندەكان كۆبوونەتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، ئاكار بەهاوتا ئەمریكیەكەی راگەیاندووە كە لە سایەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و پێداگری سوپای سووریای ئازاد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سەركەوتنێكی گەورە بەدەست هاتووە و ئەو ناوچانەی كە ئازادكراون خەڵكەكەی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
راشیگەیاند كە بەشێكی زۆری ئەلباب كۆنترۆڵكراوەتەوە و، بەشێوەیەكی چالاك بەرەنگاری سەرجەم رێكخراوە تیرۆریستییەكان دەبنەوە. ئاكار جەختیشی لە گرنگی پشتیوانی هاوپەیمانان لەمبارەیەوە كردووەتەوە.
لە كۆبوونەوەكەی نێوان هەردوو سەرۆك ئەركاندا، بابەتەكانی ئاسایشی ناوچەكە بەتایبەتی پەكەكە و داعش و بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوەكانی تیرۆریستی لە عێراق و سووریا تاوتوێی كران.