Abdullah Shukur
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2017
ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكانی رەققە و ئەلباب گوتی: "لەگەڵ گرووپە هەڵەكان نا، بەڵكو بەستراتیجییەتێكی باش لەگەڵ گرووپە راست و میانڕەو و هەروەها ئەو گرووپانەی كە ئێمە پشتیوانیان لێ دەكەین دەتوانین ناوچەكانی ئەلباب و دواتر شاری رەققە و ناوچەكانی دیكە لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش پاكبكەینەوە".
مەولود چاوشئۆغڵو لە كۆبوونەوەی جی 20 لە شاری بۆنی ئەڵمانیا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند كە لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەدا باسی بابەتە سیاسییەكانیان كردووە و هەروەها باسی راگرتنی شەڕو پێكدادانەكانی ناوچەكەشیان كردووە.
مەولود چاوشئۆغڵو راشیگەیاند كە بەیانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ وڵاتانی هاوهەڵوێست لەبارەی سووریا ئەنجامداوە كە هەریەك لە قەتەر، ئیمارات و ئوردن بەشداریان تیایدا كرد. راشیگەیاند كە توركیا باسی هەڵوێستی خۆی لەبارەی كۆبوونەوەكانی ئاستانا و ئاگربەستی سووریا و سەقامگیری ئەو وڵاتەی كردووە.
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو راشیگەیاند كە سەرجەم لایەنەكان سوپاسی توركیایان كردووە بۆ ئەو رۆڵەی كە لە چارەسەركردنی كێشەی سووریا دەیگێڕێت.
مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "ئامانجی ئێمە ئەوەیە كۆبوونەوەكانی جنێڤ دەست پێ بكەنەوە و چارەسەریی سیاسی دەستەبەر بكرێت. باسمان لە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی دژی داعش و سەقامگیری سووریا كردووە. هاوكات لە كۆبوونەوە دووقۆڵییەكانیش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسۆن و ئەوانی دیكە باسی دانانی ستراتیجییەتێكی هاوبەشمان كردووە.