Ramal Abdullah Mahmood
03 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند "تاوتوێی زۆر بابه‌تیان كردووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشیان ئه‌نجامداوه".
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌مریكا، هیزەر ناوێرت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له رێكه‌وتی سێی ئاب له میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كۆبوونه‌وه. تاوتوێی زۆر بابه‌تیان كردووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشیان ئه‌نجامداوه. هاوڕاشبوون له‌سه‌ر به‌رده‌میدان به هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات".