Ramal Abdullah Mahmood
03 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
ئەنقەرە- AA
نزیكه‌ی ٤٠ ملیار لیره داهاتی گشتیی به یه‌ك هه‌ژمار به‌ڕێوه‌ده‌برێت و ساڵی له نێوان ٣-٤ ملیار لیره داهاتی زیاده دابین ده‌كرێت.
فڕۆكه‌خانه نوێیەكه‌ی ئیستانبوڵ ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته كار.
كاره‌كانی پڕۆژه‌ی نۆكه‌ندی ئیستانبوڵ و پڕۆژه‌ی ئه‌توت و ÇED ته‌واو ده‌كرێن.
كه‌موكوڕییه‌كانی تونێڵی گه‌وره‌ی ئیستانبوڵ به مۆدێلی ئه‌نجام بده-بخه‌گه‌ڕ-راده‌ستی بكه چاك ده‌كرێن.
به مه‌به‌ستی گه‌شه‌كردنی قه‌باره‌ی بازرگانی توركیا، ٣٥ وڵات و شاری نوێ ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌ی بازرگانی توركیا لێ دابمه‌زرێندرێت.
له كۆشكی كۆماری سیسته‌می چاودێریكردنی جێبه‌جێكردن، پلاندانان و پڕۆژه‌كان داده‌مه‌زرێندرێت.
بانگه‌واز بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه ده‌كرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره ده‌رزیانه‌ی زۆر پێویستن یا بەکارهێنانی زۆر به‌ربڵاوە.
یه‌كه‌م یه‌كه‌ی وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاككویو له ساڵی ٢٠٢٣ ده‌خرێته واری كارپێكردن. كاروباری وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی سینۆپ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆ گه‌ڕان و پشكنین به دوای هایدۆكاربۆن له ده‌ریادا، دووه‌مین كه‌شتی گه‌ڕان و پشكنین ده‌كڕدرێت.
وێستگه‌كانی تیشكی خۆر بڕی چوار ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و به تێكڕایی سێ هه‌زار مێگاوات وزه به‌رهه‌م ده‌هێنن، راده‌گه‌یه‌ندرێت.
زه‌وی بۆ دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی پهتڕۆكیمیایی ئادانا-یومورتاڵك ته‌رخان ده‌كرێت كه بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری بۆ دابینكراوه.
ده‌ست ده‌كرێت به پڕۆژه‌ی ناوه‌ندی دارایی نێوده‌وڵه‌تی ئیستانبوڵ.
له قۆناغی نوێ‌دا سه‌ره‌تا بازاڕه‌كانی له چین، مه‌كسیك، رووسیا و هیندستان ده‌بن.
ناوچه‌ی ئازادی تایبه‌تمه‌ند بۆ نه‌وه‌ی نوێ به تایبه‌ت له بواری پڕۆگرامسازی، ته‌كنه‌لۆجیا، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و به‌رهه‌مهێنانی فیلم دروست ده‌كرێن.
ژماره‌ی ئه‌و میوانه (په‌نابه‌رانه) سووریانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا كه ئاسایش و ئه‌منییه‌تیان تیادا دابینكراوه ده‌گه‌یه‌ندرێته ٢٥٠ هه‌زار كه‌س.
له ماوه‌ی ئه‌و ١٠٠ رۆژه‌دا، كۆنسولگهرییهكانی توركیا له مووسڵ و به‌سڕە ده‌ست بەکاردهكهنهوه.
جێگرێكی فه‌رمانده‌یی له توركیا بۆ نێرده‌ی ناتۆ له عێراق داده‌مه‌زرێندرێت.
هاوكاریكردنی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه به‌رده‌وام ده‌بێت كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش و په‌لاماری نامرۆڤانه و نایاساییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
ده‌ست ده‌كرێت به پاككردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانێك كه رووبه‌ره‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه و ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوور و به هۆی چاندنی مینه‌وه نه‌تواندراوه به‌كاربهێندرێت.
بۆ كاروباری رێگه‌گرتن له كۆچی نایاسایی چوار بنكه‌ی گێڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی له ئیستانبوڵ-توزڵا، كۆجائه‌لی، ئیدر و كرككاله داده‌مه‌زرێندرێن.
بازاڕی نوێ به‌ڕووی كه‌رتی گه‌شتیاریدا ده‌كرێته‌وه، بۆ زیادكردنی پشكی بازاڕی گه‌شتیاری له لایه‌ن چین، پلانی كار ئاماده ده‌كرێت.
له پێناو كردنه بڕاندی گه‌شتیاری ته‌ندروستی توركیا كۆمپانیای هاوپشكی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی داده‌مه‌زرێندرێت.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی توركیا داده‌مه‌زرێندرێت، بۆ 5-G ناوخۆیی و نیشتیمانی ده‌ست به كاركردن ده‌كرێت.
په‌ره به پڕۆژه‌كان ده‌درێت بۆ مانگی ده‌ستكردی نوێ و بنكه‌ی توێژینه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كانی چاودێری بینینی ته‌كنه‌لۆجیای بۆشایی ئاسمان ده‌كرێته‌وه.